لیستی به‌شه‌كان

 

وێبگــەڕی Opera 10.5 pre Alfa

198 جار بینراوه‌

دوێنێ ئۆپرا وەشانێکی پێش تاقیگاری Opera 10.5 pre alfa بۆ پێشخەران وەشاند لەسەر بناغەی "Evenes" بۆ ویندۆز و ماک وە وەشانی لینکوس و یونیکس لە ماوەیەکی کورتدا دەوەشێنرێت.
هەرچەند ئۆپرا ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکات کە ئەم وەشانە دامەگرن ، بەڵام بەکارهێنەرانی ئۆپرا دەتوانن چاوەڕێ نەکەن و بەئاگاییەوە تاقیبکەنەوە.
دەبێت چی نوێ بێت؟
لــە نــاوەوە ، کە ئێمە بەکارهێنەر نایبینین:-
Carakan :
ماتۆڕێکی نوێ و تەکنۆلۆژیایەکی نوێی جاڤاسکریپتە کە 7x جار خێراترە لەو جاڤاسکریپتەی " SunSpider " کە لە وەشانی تەواوی وێبگەڕی ئۆپرا ( Opera 10.10) بەکارهاتووە.
Presto 2.5:
کۆمەڵێک چاکسازی گرنگی لەخۆگرتووە لەوانە پشتگیرو و باشترکردنی CSS3 transitionsوە transforms وە زۆرکردنی ڕێژەی کردار لە HTML5 وەک تایبەتمەندی پاشکەوتگەری جێگیر " persistent storage".
Vega:
پەرتوکخانەی گرافیکی نوێیە لە ئێستادا لەسەر بنچینەی پرۆگرام دارێژراوە ، کە پرۆگرامەکە هەڵدەسێت بە پیشاندانی هەموو ئەوانەی کە دەیانبینی لەسەر ڕووی پەردەی (Screen) کۆمپیوتەرکەت و Vega هەلدەسێت بە خێراکرنیان بەیارمەتی ئامێر.
گۆڕانگــــاریەکانی دەرەوە :-
Platform integration (تەواوکەری بابەت ):-
گۆڕانکاری لەڕووی دیزایین و جوانکردنی و باشترگونجاندی لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی لە ویندۆز ٧ کراوە وەهەروەها هەمان کار بۆ سیستەمەی کارگێری ماک کراوە.
“Private tab” وە “Private window” ، پەنجەرەی تایبەت یان بازدەری تایبەت:-
بەیارمەتی دوگمەیەکی نوێ دەتوانی پەنجەرەیەکی نوێ بکەیتەوە کە هەموو ئەو کارانەی کەئەنجامت داون لەبیریان دەکات و دایان دەخات و هیچ شوێن پێییەکت بەجی نامینێت ، ئەم کردارە لە کرداری Privat browsing ی وێبگەڕی Safari دەچێت.
وە هەروەها گۆڕانکاری و چاکسازی لە زۆر کردار و بەشەکانیتردا کراوە لەوانە باشترکردنی خانەی گەڕان و خانەی ناونیشان و زۆریتر.
جێگای ئاماژەپێکردنە وێبگەڕی ئۆپرا لەم وەشانەدا بەڕیژەیەکی بەرچاو خێراتر دەبێت و پشتگیری باشتری مالپەڕەکان دەکات .
ئەو بەڕێزانە ئارەزوی تاقیکردنەوەی ئەم وەشانەیان هەیە ، دەتوانن لـــەم بــەســــــــــــتەرە دایبگرن
http://labs.opera.com/downloads/
، بەڵام ئەگەر وەشانێکی تری ویبگەڕی Opera بەکاردەهێنن ، باشتر وایە لە کاتی دامەزرادنیدا بەجیا دایمەزرێنن و بەسەر وەشانی تەواودا دایمەزرێنن ، چونکە دواتر دەبێت لایبەرن.

سەرچاوە : کوردئاتى گروپ

- ده‌ستپێك
+ ده‌رباره‌ی وێب فۆركورد
+ مه‌كۆی وێب فۆر كورد
+ نەرمەکاڵای وێندۆز
+ وێندۆز و ئۆفیس
+ یاری وێندۆز
+ گنو/لینوکس
+ ڕه‌نگاڵه‌
+ لینكی دراوسێكانمان
+ په‌رتوكخانه‌
+ وتارو چاوپێكه‌وتن
+ په‌یوه‌ندی

سەرژمێریارى

بۆ جوانتر خوێندنەوەى وێب فۆر کورد کلیک لەسەرە ئەم وێنەیە بکە

زۆرترین بینراو
وێبگــەڕی Opera 10.5 pre Alfa
ئەپاچی Apache 1.3 خانەنشین کرا
نەرمەکاڵای GIMP
جیاوازێکانی نێوان https و http
گوگڵ بەرەنگاری سکایپ دەبێتەوە
یاهوو دەبێتە ئامێری گەڕانی پێوانەیی لە ئوبونتوو:
بەشێکی سکایپ بۆ لینوکس دەبێتە ژێدەرکراوە
دانانى themes بۆ ویندۆز ٧
بایەخی بوونی سیستەمێکی کارپێکردن بە زمانی کوردی، بە نموونە ئوبونتوو
Gmail پارێزراوتر دەکرێت.
 
Copyright © 2009 web4kurd  •   Design by   Web4KurD