لیستی به‌شه‌كان
ئایا Data Center داتاسنتر چیه ؟ له كوردستان هه‌یه ؟ بۆچی؟
ئایا داتا سێنته‌ر چیه ؟داتا سێنته‌ر كۆمپانیای تایبه‌تن به دابه‌شكردن و به‌كرێدانی سێرڤه‌ر به‌شێوه‌ی ئۆنلاین چه‌ند سێتێك داده‌نێین كه هه‌ر سێته‌و چه‌ند سێرڤه‌رێكی تێدایه به‌ستراوه‌ته‌وه به هیلێكی ئینته‌رنێت خێرای هه‌ر یه‌كێكیان له 10 مێگا بۆ 1000 مێگایهئایا داتاسنتر له كوردستان هه‌یه ؟ بۆچی ؟ نه‌خێر هیچ داتا سنترێك نیه له كوردستان وه له عێراقیش نیه وه له نیشتمانی عه‌ره‌ب ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ویش بۆ كاری حكومه‌ت به‌كاردێت ئه‌وانیش داتا سێنته‌ری ناشرنت له ووڵاتی سعودیهhttp://www.youtube.com/watch?v=BJwmTp7nCUgوه داتاسنتری تى اى داتا له ووڵاتی مصر كه مه‌رجی داتا سنتر به‌كرێدانی سیرڤه‌ره به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نها بۆ كار‌و باری حكومه‌تی عربی به‌كاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كان نه‌چێته ده‌ره‌وه ژێرده‌ستی كه‌سانی تر هۆی نه‌بوونی داتاسنتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1- خێرای ئینتهرنێتپێویسته خێرایه‌كه‌ی 100 مێگا بایت له یه‌ك چركه‌دا بێت بۆ هه‌ر سێرڤه‌رێك كه ئه‌مه‌ش خێرایه‌كه‌ی یه‌كجار زۆره واته 8 جار خێراتر له گواستنه‌وه‌ی فایل له هاردێكه‌وه بۆ هاردێكی تری كۆمپیوته‌ری ئاسای بۆیه ئه‌م خیرایه پێویستی به هێلی فایبرئۆپتیك هه‌یه ئێستا ئه‌م خه‌ته هه‌یه له هه‌ولێر كۆمپانیای نه‌ورۆز تلیكۆم له ووڵاتی توركیاوه به درێژای 830 كیلۆمه‌تر هێناویه‌تی خۆشم یه‌كێكم له به‌كارهێنرای به‌لام نرخه‌كه‌ی زۆر گرانه 2- پێویسته سكیورتی ته‌واوی شوێن هه‌بێت دور له ئاگر له لافاو له هه‌ڕه‌شه‌ی خه‌ڵك له تێكدان له‌ناوچوون ئه‌مه‌ش له كوردستان ئه‌سته‌مه!3- ده‌بێت كاربایه‌كی به‌رده‌وامت هه‌بێت چونكه پچرانی كاره‌با بۆ ماوه‌ی یه‌ك چركه ده‌بێته هۆی له‌كاركه‌وتنی هه‌موو سێرڤه‌ره‌كان كاتێكی زۆری ده‌وێت تا ده‌یانخه‌یته‌وه كار تا ئای پی و پۆرت و دی ئێن ئێسه‌كانی ئاراسته ده‌كه‌یت ، به‌لام هه‌موو داتا سنتره‌كانی جیهان UPS گه‌وره‌یان داناوه نمونه زه‌پلانێت یان تایلۆر یان سۆفت لایر كه له وولاتی ئه‌مریكان كاره‌با بران مه‌حاله له هه‌مان كات UPS یان داناوه كه توانای هه‌یه 48 كاتژمێر دوای برانی كه‌ره‌با كار بكات ئه‌گه‌ری هه‌موو شتێكیان كردوه 4- بوونی كارمه‌ندی شاره‌زا له بواری هاردوێرد دواتر سۆفت وێر شاره‌زایه‌كی ته‌واو له نێتوۆرك بۆ صیانه كردنی سێرڤه‌ره‌كانی له‌كاتی تێكچوون یان سوتان و چاره‌سه‌ری خێرا 5- ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌ت و هێڵی ئینته‌رنێت هه‌بێت چونكه پێویستی به ئای پی جێگیره وه به‌كارهینانی ئه‌م ئای پیانه بۆ هه‌موو كه‌س ڕێپێدراو نین ئه‌مانه پێداویستی سه‌ره‌كی بوون گه‌ر سه‌یر بكه‌ی خێراترین داتا سنتره‌كان له ولایه‌تی كالیفۆرنیا و ولایه‌تی تكساس له ووڵاتی ئه‌مریكان چونكه خێراترین هێلی ئینته‌رنێتیان هه‌یه به خێرای 10 مێگا و 100 مێگا و ئێستاش 1000 مێگا هاتوه (:هه‌ندێك نموونه‌ی داتاسنترداتاسنتری زه‌پلانێت كه ئه‌وه‌ی ئێستا سێرڤه‌ری مایكرۆ كورد له‌سه‌ره لێره به ڤیدیۆ سه‌یری داتاسنترهكه بكهhttp://www.youtube.com/watch?v=rHTREG_UQJQچۆنیه‌تی دابه‌شكردن و نتێوۆركی ناو داتاسنترهكهکلیک لەسەر وێنەکە بکە بۆ بینیى بە گەورەییسەرچاوە : kurdd
سەرژمێریارى
بۆ جوانتر خوێندنەوەى وێب فۆر کورد کلیک لەسەرە ئەم وێنەیە بکە