ماوەیەکی زۆر بەکار هێنەرانی کۆمپیوتەر چاوەروانی نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای
گەورەی جیهانی کۆمپیوتەر ( مایکرۆسۆفت ) دەکرا کە بەناوی ویندۆز Windows 7 دەری کردبوو بە
شێوەیەکی تاقیگاری..
ئێستا بۆ دوا جار ئاشکرایان کرد کە ئێستا ئامادەیە لە مانگی 22
ئۆکتۆبەر دا واتا 22-10-2009 دا دەهێنرێتە بازارەکانی جیهان و بە شێوەیەکی وەشانی تەواو
بڵاو دەکرێتەوە..
بۆیە لە رێکەوتی 21 مانگی 10 دا نووسخەکانی ڕەسەن " ئۆرجینال "
دابەشکرابووە سەر ئۆفیسەکانی فرۆشتن و بۆ ئەوەی لە رێکەوتی بلاو کردنەوەی دا ئامادە
ببێت..
وە جیگای ئاماژەشە کە دوایین نوێکاریی ئەم ویندۆزە کە دواجار زۆربەی
هەلەکانی چاک کرا .. کە بە قەبارەی زیاتر لە 1GB بوو..
-وە هەموومان ئاگادارین کاتێک
مایکرۆسۆفت لە سالی 2007 ویندۆز Vista ی بلاو کردەوە کە ، یەکێکە لە هەر کارە
سەرنەکەوتوەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و کە خۆشیان ئاماژەیان بە وە کرد کە لە م
ویندۆزەدا سەر نەکەوتن و کێشەی زۆر هەیە تا ئەمرۆش....
-بەلام بۆ ئەمجارەیان
بەرێەوەبەری گشتی پرۆژەکانی مایکرۆسۆفت ( سكوت ئەنتۆنیۆ )
ئاماژەی بەوە کرد کە
ئەمجارەیان مایکرۆسۆفت توانای ڕاستەقینەی خۆی نیشانداوە بۆ ئەم
بەرهەمە..
-----------------
تێبینی: سەرچاوەکانی لە زۆر مالپەری بیانی ئینگلیزیەوە
خویندومەتەوە و وەرگێرانم بۆیان کردوە بۆ کوردی.
وە سەرژمێری ئەوە کۆمپیتەرانەی کە
ویندۆس بەکار دەهێنن بەم شێوەیە:
71.5 ٪ بۆ ئیکس پی
18.6 ٪ بۆ ڤێستایە !!
بەلام
جاوەروان دەکرێت کە ئەم سەرژمێریە بە رێژەی بەرچاو دەگۆردرێت.
وە لەم بەرهەمەشدا
کار بۆوە کراوە کە ئەو کۆمپیوتەرانەی ئیکس پی لەسەر بێت ئەوە ویندۆس 7 بەتەواوی کار
لەسەر بکرێت و وە لە ماوەیەکی کورتیش دا زۆربەی بەکار هینەرەکان وینۆدسەکان بکەن بە 7
.
وە لە کۆتایش دا دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە زۆر بەی بەکار هێنەوە شارەزایانی
بواری کۆمپیەتەر دا لەو بروایە دان...
گەر بێت و Windows 7 سەر نەکەوێت !!ئەوە
مایکرۆسۆفت بەرەو لێژایەکی خێرا دەکەوێتە خوارەوە
سەرچاوە : کوردماکس