لەکاتێک هێشتا ویندۆز ٧ بەرەسمى نەخراوەتە بەردەست، بریارە لە ٢٢ ئەم مانگە بکەوێتە
بەردەست بەکارهێنەران، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بیر لە ویندۆزى دواى ئەو کە تا ئێستا بە
ویندۆز ٨ ناودەبرێت، دەکاتە وە بەرنامەى بۆ داڕشتووە و کارى لەسەر
دەکات.
ئەندامێکى مایکرۆسۆفت رایگەیاند: گەورە کۆمپانیای بوارى پڕۆگرامسازى
بەهیوایە ئۆپەرتینگ سیستەمى (سیستەمى کارگێرى ) ویندۆز ٨ لەگەڵ پرۆسێسەرى ١٢٨ بیتى
سازگار بکات .
ویندۆز ڤێستا و ویندۆز ٧ پشتوانى لە پرۆسێسەرى ٦٤ بیتى دەکەن. ئەمە
لەکاتێکدایە کە رۆبێرت مۆرگان گەورە بەرێوەبەرى بەشى لێکۆلینەوە و گەشەى مایکرۆسۆفت
ئەو هەواڵەى پشتراست کردۆتەوە راگەیاندووە کە نەوەى دواترى وێندۆزەکان پشتوانى لە
پرۆسێسەرى ١٢٨ بیتییەکان دەکەن.
لەم ماوەیەک لەمەوبەر دەنگۆى ئەوە هەبوو کە
مایکرۆسۆفت سەرقالى کارە سیستەکى کارگێرى (ئۆپەرتینگ سیستەمى ) دواترى خۆى بە ناوى
ویندۆز ٨. پێشبینى دەکرێت ویندۆز ٨ لەسالى ٢٠١٢ دل بکەوێتە بەردەست.
بەوتەى ئەو
گەورە بەرێوەبەرەى مایکرۆسۆفت، لەماوەى سێ سالی داهاتوودا پرۆسێسەرى ٦٤ بیتى لەخولی
بەکارهێنان دەردەچن ، هەر بۆیەش (ئۆپەرتینگ سیستەمى ) سیستەمى کارگێرى نوێیەکان
دەبێت بە شێوەیەک دروستبکرێن کە لەگەڵ تەکنەلۆژیاى ١٢٨ بیتى سازبن هەروەها پشتوانى
لە پرۆسێسەرى ١٢٨ بیتییەکان لەوێندۆز ٨ دا نیشاندەدات کە مایکرۆسۆفت لەرێگەى گەشە و
پێشکەوتندا هەنگاوهەڵدەهێنێت .
لەئێستا دا ویندۆزى ٧ لە ٢٠٠٨ مۆدێلى R2 تەنیا لە
ڤێرژنى ٣٢ بیتییەکەى ناخرێتە بەردەست.
بەپێى راپۆرتى زیۆس نیوز ئەو گەورە
بەرێوەبەرەیی مایکرۆسۆفت وتیشى : ریدمۆن کۆمەلێک رێکەوتنى لەگەڵ گرنگترین
شەریکەکانى خۆى واتە (ئینتڵ ) ، "ئێی ئێم دى" ، "ئێچ پی"، "ئاى بی ئێم "،سەبارەت بە
گەشەى پرۆسێسەر ١٢٨ بیتییەکان ئەنجامداوە.
ئەوە چەند وێنەیەک لەسەر وێندۆز ٨
ئێرە