سه‌رنجرِاكێشی و جوانی دوو چه‌مكی جیاوازن، مرۆڤ له‌وانه‌یه جوان بێت به‌ڵام
سه‌رنجرِاكێش نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجرِاكێش بیت ئه‌وا هه‌وڵبده:
1- خۆت
له‌گه‌ڵ ناخی خۆت په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین و ته‌ندروستت هه‌بێت، چونكه هه‌ر
خۆت ده‌بیته پاڵپشت بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانت.
2- وته به‌نرخه‌كه له بیر
مه‌كه كه ده‌ڵێت:"بێ ده‌نگی چه‌كه، كه‌م گوتن زێرِه، زۆر بڵێی به‌ڵایه".
بێ ده‌نگی و كه‌م وتن بۆ دروست بوونی تێكه‌ڵاوی و سه‌رنجرِاكێشی كاریگه‌ری زۆر
باشی هه‌یه، به‌ڵام بێ ده‌نگی نابێت له رووی شه‌رم و بێ متمانه‌یی به‌خۆبوون
بێت، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا له سه‌رنجرِاكێشیت كه‌م ده‌كاته‌وه.
3-
هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ سه‌رنجرِاكێشیمان ئه‌و كاته‌یه كه به‌نه‌رم و نیانی و
له سه‌رخۆ قسه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین. چونكه نه‌رم و نیانی
پێگه‌یه بۆ سه‌رنجرِاكێشی به پێچه‌وانه‌ی مرۆڤی توندوتورِه كه هه‌رگیز بۆ
په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵاوی ناگونجێت و سه‌رنجرِاكێش نابێت.
4- ئاكار و ره‌وشتی
جوان ده‌توانێت هانده‌ره بۆ به‌رامبه‌ره‌كانمان و سرنجی ئه‌وان به‌ره‌و لای
خۆت كه‌مه‌ندكێش ده‌كه‌یت.
5- كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستی سروته‌كان له بیر
مه‌كه چونكه ئه‌وان گیانی برِوا بوون به خۆتت لا به‌هێز ده‌كه‌ن و برِۆ بۆ
شوێنێكی ئارام و به ده‌نگێكی نزم نزا بكه و بڵێ:(خودایه خۆشحاڵم و ده‌مه‌وێ
شادومان و سه‌رنجرِاكێش بم و ته‌ندروستیم زۆر باش بێت و سه‌ركه‌وتن له ژیان
به‌ده‌ست بهێنم) له‌دوای ئه‌وه بێده‌نگ مه‌به، به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌و هه‌نگاو
بنێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ویستانه‌ت.
6- له ژیانتدا هه‌میشه
زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوانت بێت، ره‌نگه زۆر پێكه‌نین و گاڵته‌ی بێ هۆ له
سه‌رنجرِاكێشیت كه‌م بكاته‌وه."
7- برِوات به‌خۆت بێت و ئامانجه‌كانت دیاری
بكه‌یت، چونكه مرۆڤی خاوه‌ن بیر‌و برِوا و كۆششكار به‌رده‌وام به‌رنامه‌یه‌كی
رێكوپێكی بۆ ژیانی هه‌یه و زۆر سه‌رنجرِاكێشه.
8- هه‌نگاوه مه‌زنه‌كه
(دیاری به‌خشین)ت له یاد بێت، به‌خشینی دیاری گرنگترین هه‌نگاوی نزیكبوونه‌وه
داده‌نرێت. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت چاوه‌رِوانی هیچ
دیارییه‌ك نه‌بێت لێت و ئاگاداری بایه‌خی دیارییه‌كه نه‌بێت و نه‌زانێت بۆ چ
مه‌به‌ستێكه، ئه‌و شێوازه‌ی دیاری ده‌بێته هۆی بایه‌خدان به كه‌سی
به‌رامبه‌ر و تێكه‌ڵاو بوون به رۆحییه‌تی سه‌رنجرِاكێشی.
9- قسه‌و
بیرورِایه‌كانت بایه‌خی تایبه‌تیان هه‌یه، به قسه‌ی شیرین و جوان گیانی خۆت
به هێزو شاد بكه، دووركه‌وتنه‌وه له وشه‌ی (ناتوانم، نابێت، نه‌خێر،.....هتد)
له‌گه‌ڵ دڵته‌نگی و بێزاری و روگرژی له به‌رامبه‌ره‌كانمان دوورمان
ده‌خه‌نه‌وه.
10- هه‌میشه بیر له‌وه بكه‌وه، كه ده‌ته‌وێت ژیانێكی
خۆش و پرِ له كامه‌رانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت و هاورِێكانت و به‌رامبه‌ره‌كانت
به‌سه‌ر به‌ری.