ۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به راست وه‌سفكرد كه باس له‌وه
ده‌كه‌ن ڤێرژنی نوێی ئۆپه‌ریتینگ سیستمی مایكرۆسۆفت (Windows 7) له مانگی داهاتوودا
ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست.
لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (Windows 7 Release Candidate (RC له‌سه‌ر
سایتی TechNetی مایكرۆسۆفت رێكه‌وتی «مانگی ئایاری 2009» بۆ خستنه به‌رده‌ستی ئه‌و
ئۆپه‌ریتینگ سیستمه راگه‌یاندووه، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتری
باسنه‌كردووه.
له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا كه پڕۆگرامی ناوبراو بۆ داونلۆدكردن تێدا
داه‌نرێت، هاوتووه: «بۆ داونلۆدی Windows 7 RC پێوستان به هه‌نگاوی خێرانییه. ڤێرژنی
RC ئه‌م ئۆپه‌ریتینگ سیستمه لانیكه‌م تا جوونی 2009 بۆ داونلۆدكردن له‌سه‌ر
ئینته‌رنێت ده‌مێنێته‌وه‌و ئێمه رێگه له‌كه‌س ناگرین ئه‌و به‌رهه‌مه
داونلۆد بكات‌و هیچ سنوورێك بۆ ژماره‌كانی داونلۆدی ئه‌و به‌رنامه‌یه نییه.
هه‌ر بۆیه‌ش كاتێكی باشتان له‌به‌رده‌سته بۆ داونلۆدی وینده‌وزی 7.»
كاتێك
كه مایكرۆسۆفت به‌هیوای خستنه به‌رده‌ستی ڤێرژنی بێتای وینده‌وزی 7 له مانگی
یه‌ك ئه‌مساڵدا بوو، ستیڤ باڵمێر (Steve Ballmer) به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كۆمپانیایه
رایگه‌یاند ئه‌و به‌رهه‌مه بۆ «ماوه‌یه‌كی كاتی سنووردار» له‌سه‌ر
ئینته‌رنێت ده‌بێت‌و مایكرۆسۆفتیش رایگه‌یاند ده‌توانرێت 2.5 ملیۆن دانه‌ی لێ
داونلۆد بكرێت.
ئه‌و راگه‌یاندنانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌مین
رۆژه‌كانی خستنه‌به‌رده‌ستی ڤێرژنی بێتای Windows 7 به‌كارهێنه‌ران هێرش بكه‌نه
سه‌ر ئه‌و سایته بۆ داونلۆدكردنی، هه‌ر بۆیه‌ش سێرڤه‌ره‌كانی مایكرۆسۆفت
نه‌یانتوانی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌بن و له‌كاركه‌وتن. مایكرۆسۆفتیش دوای چاكسازی له
به‌یانی ئه‌و رۆژه‌وه دووباره خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی خسته
به‌رده‌ست.
به وته‌ی مایكرۆسۆفت Windows 7 RC له رێككه‌وتێكی جیاواز له ڤێرژنی
بێتا له‌كار ده‌كه‌وێت. له كاتێكدا رێككه‌وتی له‌كاركه‌وتنی ڤێرژنی بێتا
وینده‌وزی 7 یه‌كه‌می ئاگوستی 2009 راگه‌یه‌نراوه، ڤێرژی RC له یه‌كه‌می جوونی
2010 دا له‌كار ده‌كه‌وێت.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڤێرژنی تایبه‌تی له Windows 7 RCی
بۆ به‌كارهێنه‌رانی خه‌ڵكی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ژاپۆن‌و ئیسپانیا
خستووه‌ته به‌رده‌ست‌و توانای داونلۆدی ڤێرژنی 32 و 64 بیتیش بۆ خستوونه‌ته
به‌رده‌ست