له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین له میسر هه‌ڵسان به
ئه‌نجامدانى كارێكى ناوازه و سه‌رنج رِاكێش به شێوه‌یه‌ك كه‌له‌مه‌و پێش
هاوشێوه‌ى ئه‌وكاره نه‌كرابێت و رِكابه‌رى هه‌رسێ ماڵپه‌رى به‌ناوبانگى
ئینته‌رنێى فه‌یسبووك و یوتوب و ویكپیدیا ده‌كه‌ن و سێ ماڵپه‌رى گرنگیان دروست
كردوه به‌ناوه‌كانى ئیخوان تیوب و ئیخوان بووك و ئیخوان ویكى.
شایه‌نى باسه
ئه‌وكاره‌ى ئیخوان موسلیمین ده‌نگۆیه‌كى گه‌وره‌ى له نێو
رِاگه‌یه‌ندنه‌كانى نێوخۆیى جیهانى ناوه‌ته‌و به‌رِاى زۆرێك له پسپۆرِانى
بوارى ئینته‌رنێت ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه بۆ ئیخوان كه توانیویه‌تى
ئه‌م كاره بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاژانسى هه‌واڵى فه‌ره‌نسى ئه‌وه‌ى
بڵاو كردۆته‌وه كه ماڵپه‌رى ئیخوان بووكى كۆمه‌ڵه‌ى موسلیمین جیاوازیه‌كى
ئه‌وتۆى نیه له‌گه‌ڵ ماڵپه‌رى به‌ناوبانگى فه‌یسبووك چونكه ئه‌میش
خزمه‌تگوزاریه گرنگه‌كانى تێدایه.
جێگاى ئاماژه پێدانه پێكچونێكى زۆر
هه‌یه له‌نێوان فه‌یسبووك و ئیخوان بووك هه‌م له رووى ناوه‌كانیه‌وه و هه‌م
له رِووى پێشكه‌ش كرنى خزمه‌تگوزاریه‌كانیه‌وه له‌هه‌مان كاتدا تاكه خاڵى
جیاوازى نێوانیان له ئێستادا ته‌نها ئه‌وه‌یه كه فه‌یسبووك ژماره‌یه‌كى
ئێجگار زۆر به‌كارهێنه‌رى هه‌یه.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌سته‌ى
به‌رِێوه‌بردنى ماڵپه‌رى ئیخوان بووك ئه‌وه‌یان رِوونكردۆته‌وه كه
ئامانجیان له دروستكردنى ئه‌م ماڵپه‌ره ئه‌وه‌یه كه له‌خه‌ڵك بگه‌ینن
ئاینى ئیسلام رِێزى هه‌موو جۆره خه‌ڵكێك ده‌گرێت بێجیاوازى و هه‌موو كه‌سێك
مافى ئازادى هه‌یه و خاڵێكى تریش ئه‌وه‌یه كه بتوانن وه‌ڵامى پرسیاره
شه‌رعیه‌كان بده‌نه‌وه.
ماڵپه‌رى ئیخوان تیوب هاوشێوه‌ى ماڵپه‌رى
یووتوبه بۆ سه‌یركردنى ڤیدیۆ و ده‌توانى به 20 زمان گۆرِانكارى له‌په‌رِه‌ى
سه‌ره‌كى ئیخوان تیوب بكه‌یت و له‌هه‌مان كاتدا ئینسكلۆپیدیاى ئیخوان هاوشێوه‌ى
ویكپیدیایه و ده‌توانى كۆمه‌ڵێك زانیارى گرنگت له‌وێوه ده‌ست بكه‌وێت ،
له‌خواره‌وه لینكى ماڵپه‌ره‌كانى ئیخوان موسلیمن و وێنه‌ى ماڵپه‌ره‌كان
ببینه.
لێره كلیك بكه بۆ چوونه ناو ماڵپه‌ری ئیخوان
بووك
http://ikhwanfacebook.com/
لێره كلیك بكه بۆ چوونه ناو ماڵپه‌ری ئیخوان
تیوب
http://www.ikhwantube.org/
لێره كلیك بكه بۆ چوونه ناو ماڵپه‌ری ئیخوان
ویكی
http://www.ikhwanwiki.com/
سەرچاوە: كورد يوو.