كۆمپانیای INTEL گەورەترین كۆمپانیای جیهانە لە بواری بەرهەمهێنانی پڕۆسیسەری
كۆمپیوتەر,هەورەها داهێنەری چیپی X86ــە لە جۆری مایكرۆ پڕۆسیسەر كە لە زۆرینەی
كۆمپیوتەرەكاندا هەیە,ئەم كۆمپانیایە ساڵی 1968 بەناوی Lntegrated Electeonics ەوە لە سانتگلارا
لە كالیفۆڕنیا دروستكراوە.
كۆمپانیای INTEL جگە لە دروستكردنی جیپ هەڵدەستێ بە
دروستكردنی(مەین بۆرد,نێتۆرك كارد,سوری كۆكراوە,فلاش گرافیك چیپ)وە هەوەها چەندین
ئامێرێكی تر كە پەیوەندییان بە كەیاندن و كۆمپیوتەرەوە هەیە. ئەم كۆمپانییە لە لاین
هەردوو پێشەوایانی بواری نیمچە گەیەنەر Robert Npyce و Gordon Moore و بە سەرپەرشتی كردنی و
یارمەتی زۆربەی كۆمپانیا پێشكەوتوەكانی بواری كۆمپیوتەرەوە بەكاربهێنرێ
دامەزراوە,بەهۆی بانگەشەی Intel Inside ــەوە توانی پنتیۆم بكاتە شتێكی ناسراو لە لایەن
بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر. كۆمپانیای Intel دەورێكی گرنگی هەیە لە پیشخستنی SRAM,DRAM كە
جۆرێكن لە میمیۆری چیپس كە ئەم پێشخستنە بووە زۆرینەی ئەو كارانەی كەلە پێش 1980
دەیانكرد. كۆمپانیای INTEL دۆزراوەتەوە لە لایەن Girdon Moore كیمیاگەر و فیزیایی و هەروەها
Robert Noyce فیزیایی دروستكەری سوڕی كۆكراوە.كاتێك ئەم دوو داهێنەرە كۆمپانیایی -فەیر
چاێلد-یان بەحێهێشت لەگەڵ كۆمەڵێ لەفەرمانبەرانی ئەو كۆمپانیایە بڕیاریاندا لەگەڵ
كۆمپانیاكانی سیلیكۆن ڤالێی دا كاربكەن,سێیەمین كەس لەناو كۆمپانیاكە برتیبوو لە Andy
Grove كە ئەویش ئەندازیاری كیمیایی بوو توانی INTEL بەڕێوەببات لەماوەی ساڵانی 1980 وە
هەوەها توانی گەشەسەندنی INTEL ببینێ لە ماوەی 1990 -Grove- بە كلیلی كارەكانی كۆمپانیا و
بەسەرۆكی ستراتیجی كۆمپانیا ناسرابوو لە كۆتایی 1990 دا INTEL توانی ببێتە باشترین و
گەروەترین كۆمپانیای جیهان. كۆمپانیای INTEL لە كورتكراوەی Integrated Electronicsـــوە
وەرگیراوە,لە پێشدا بڕیاربوو ناوی بنێن (مۆر نۆیس)بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو ناوە ڤۆر لە
(مۆر نۆیز)ــەوە نزیك بوو كە بەمانانی ژاوەژاوی زیاترە,ژاوەژاو سیفەتێك باش
ناگەیەنێت و لەگەڵ بواری نیمچە گەیەنەردا ڕێناكەوێت,بۆیە بڕیاریاندا ناوی بنێن NM ئەم
ناوە بۆ ماوەی ساڵێك وەك خۆی مایەوە پاشان گۆڕا بۆ INTEL وە ئەوكاتەش INTEL ناوی زنجیرە
ئوتێلێك بوو لەبەر ئەوە ناچاربوون ئەو ناوەیان لە زنجیرە ئوتێلەگە
كڕێیەوە.
سەرچاوەى : ITSerdem