ده‌سه‌ڵاتدارانی چین گه‌وره‌ترین سایتی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به‌فێركردنی
هاكیان داخست كه‌ناوی بلاك هۆك-ه‌و سێ كه‌سیشیان ده‌ستگیركرد كه‌پێده‌چێت
په‌یوه‌ندییان به‌و سایته‌وه هه‌بێت.
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه كۆمپانیای
به‌ناوبانگی گوگڵ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات له‌بازاڕه‌كانی چیندا پاشه‌كشه
ده‌كات ئه‌ویش به‌هۆی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێرشی هاككردنه‌وه، هه‌رچه‌نده
حكوومه‌تی چین ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و
هێرشانه‌ی دژی گوگڵه‌وه هه‌بێت.
میدیاكانی چین باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بلاك
هۆك هه‌زاران ئه‌ندامی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رێت كۆكردووه‌ته‌وه‌و فێری چه‌ندین
وانه‌ی بواری هێرشی ئه‌لیكترۆنی و ترۆجان كردووه كه‌تایبه‌ته
به‌هاككردن.
ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی بلاكهۆك كه پاره ده‌ده‌ن 12 هه‌زار
كه‌سن و ژماره‌ی ئه‌ندامانی بێ به‌رامبه‌ریش نزیكه‌ی 170 هه‌زار كه‌س
ده‌بن.
چین خاوه‌نی زۆرترین به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێته به‌شێوه‌یه‌ك
كه‌ژماره‌ی به‌شداربوانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ده‌گاته 350 ملیۆن
كه‌س.
سەرچاوە : pukmedia