له دوای ساڵی 2000ه‌وه ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م به تایبه‌ت هێڵی (ئینته‌رنێت)
گه‌یشته زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، له‌و كاته‌دا خه‌ڵكی كوردستان
به هۆی تازه‌یی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌وه شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر
نه‌بوو، ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانیشی لای خه‌ڵكی سه‌خت بووه، به‌ڵام به
تێپه‌ڕبوونی كات و به‌رفراوانبوونی ئه‌و تۆڕه و زیاتر به‌شداری خه‌ڵكی كوردستان
له تۆڕی ئینته‌رنێت، ئێستا به شێوه‌یه‌كی باشتر و زانستیانه‌تر ئه‌و
ته‌كنه‌لۆجیایه كاری پێده‌كرێت و رۆڵێكی گرنگ له ئیشوكاری خه‌ڵكیدا
ده‌گێڕێت.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا باسی لێوه بكه‌م، نه‌بوونی
یاسایه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه.
زۆرێك له كۆمپانیاكان هه‌ستاون
به دانان و گه‌یاندنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه بۆ ده‌زگاكان و ته‌نانه‌ت ناو
ماڵانیش چ له رێگای میدیۆم چ له رێگای وایه‌رلێس یان له رێگای
شه‌حنه‌وه.
زۆرێك له‌و كۆمپانیایانه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و
خزمه‌تگوزاریه‌دا وه‌كو پێویست ئه‌و خزمه‌تگوزاریه به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن،
به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك و زۆربوونی رێژه‌ی به‌شداربووانی ورده ورده خێرایی
هێڵی ئینته‌رنێته‌كه داده‌به‌زێت و تا وایلێدێت ناتوانێت هیچ كه‌ڵكێكی
لێببینیت.
من له شاره‌كه‌مدا تا ئێستا 3 جار خه‌تی ئینته‌رنێته‌كه‌مم
گۆڕیوه، كه هه‌ریه‌كه‌ی به نرخێكی جیاواز و گرانتر بۆیان دابین كردووم،
به‌ڵام دوای كه‌متر له مانگێك ئه‌و هێڵه خێرایی داونلۆده‌كه‌ی
كه‌مده‌بێته‌وه تا وای لێدێت ناتوانی وه‌ك پێویست سودی لێببینیت، ئه‌وه‌ش بۆ
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌ی دابین
كردووه، بۆی دیاریكراوه كه ده‌توانێت تا چه‌ند هێلً بفرۆشێت، به‌ڵام ئه‌و
كۆمپانیایه زیاتر له‌و رێژه‌یه‌ی خۆی هێڵی ئینته‌رنێت ده‌فرۆشێت و ئه‌وه‌ش وا
ده‌كات كه خێرایی هێڵه‌كان كه‌مببێته‌وه.
لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت،
كه به هۆی نه‌بوونی یاسایه‌ك یان سزایه‌ك بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه
خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت ده‌هێننه كوردستان و به هاووڵاتیانی
ده‌فرۆشنه‌وه، جۆرێك له مامه‌ڵه‌كردن به گیرفانی خه‌ڵك ده‌كرێت و كام هێڵی
خراپه له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن و به باشترین هێڵی
ئینته‌رنێت به ئێمه‌ی به‌كارهێنه‌ری ده‌فرۆشنه‌وه، به داخه‌وه هه‌موو
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش خۆماڵین و بێگوێدانه هیچ یاسا و رێسایه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندی
هاونیشتمانیانیان، مانگانه بڕێكی زۆری پاره له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن.
له‌و
وڵاتانه‌ی كه هاووڵاتیان خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، به
تایبه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا و یابان خێراترین هێڵی ئینته‌رنێت به
هاووڵاتیان ده‌ده‌ن له به‌رامبه‌ر كه‌مترین نرخدا، له خواره‌وه نرخی چه‌ند
وڵاتێك ده‌خه‌مه‌ڕوو كه خوێنه‌ر و به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت له كوردستان
ئه‌و جیاوازیه بزانێت.
• (ئه‌مریكا) خێرایی هێڵه‌كه‌ی 4.8 mbps نرخی
به‌كارهێنانی 3.33 $
• (كه‌نه‌دا) خێرایی هێڵه‌كه‌ی 7.6 mbps نرخی به‌كارهێنانی
6.50 $
• (سوید) خێرایی هێله‌كه‌ی 18 mbps نرخی به‌كارهێنانی 0.63 $
•
(فه‌ره‌نسا) خێرایی هێڵه‌كه‌ی 18 mbps نرخی به‌كارهێنانی 1.64 $
• (یابان) خێرایی
هێله‌كه‌ی 61 mbps نرخی به‌كارهێنانی 0.27 $
له كوردستان ئه‌گه‌ر خێرایی
هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت وه‌ربگرین، ده‌بینین جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له رێژه‌ی
خێرایی و كارپێكردنه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت
ئه‌وه‌یه خێرایی و نرخی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته له چه‌ند وڵاتێك به نمونه
كه باشترین هێڵی ئینته‌رنتێت به كه‌مترین نرخ بۆ هاوڵاتیانیان دابین ده‌كه‌ن،
بێگومان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا یاسایه‌ك هه‌یه كه سزای ئه‌و
كۆمپانیایانه ده‌دات كه هێڵی (خراپ به باش) به هاووڵاتیان ده‌فرۆشنه‌وه یان
هه‌ر ساخته‌كاریه‌ك ده‌بێته هۆی سزادانیان.
ئه‌گه‌ر ئێمه بڵێین هێشتا
ماومانه بگه‌ین به وڵاتانی وه‌ك ئه‌وروپا بۆ به‌كارهێنانی ئینته‌رنتێت و
دابینكردنی به‌و نرخ و به‌و خێراییه، ئه‌وه ناچێته ئه‌قڵی هیچ
به‌كارهێنه‌رێكه‌وه، چونكه ئه‌وه له رێگای مانگی ده‌ستكرده‌وه
ده‌گوازرێته‌وه و بۆ هه‌ر وڵاتێك بێت وه‌كو یه‌ك وایه، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر
ئه‌وه راهاتووین كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌هێنینه وڵاته‌كه‌مان به
باشترینیان، به خه‌ڵك ده‌فرۆشینه‌وه، ئه‌گه‌رچی خراپترینیش بێت.
جێی
خۆیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم یان په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌و ته‌كنۆلۆجیا
سه‌رده‌میه‌ش یاسایه‌ك دابنێن تا وه‌ك هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی سود له‌و
خزمه‌تگوزاریه ده‌بینن، ئێمه‌ش وه‌ك خۆی سودی لێ ببینین و چیتر كۆمپانیا و
كه‌سانی بازرگانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌رده‌میه، خراپترینیان به باشترین
به ئێمه نه‌فرۆشنه‌وه.
لێره‌دا ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی
گواستنه‌وه و گه‌یاندنه كه له‌و باره‌یه‌وه رۆڵی خۆیان بگێڕن و رێگه به‌و
كه‌سانه نه‌دات خزمه‌تگوزاری خراپ به باشترین به ئێمه‌ی كورد بفرۆشنه‌وه،
به‌ڵكو سیستمێك هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نێت و
وه‌ك خۆشی به‌كاربهێندرێت.
ده‌كرێت وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار به
دواداچوونێك له‌سه‌ر هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بكات كه له كوردستاندا هه‌یه و
وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك داوا له په‌رله‌مانی كوردستان بكات، یاسایه‌ك بۆ
ته‌كنه‌لۆژیا ده‌ربكرێت كه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا
بكات، كه هێڵی خراپ به باش به خه‌ڵك ده‌فرۆشن و ساخته‌كاری تێدا
ده‌كه‌ن.
سەرچاوە : pukmedia