پرۆگرامە نوێیەکانی مایکرۆسۆفت لەگەڵ Windows XP ناگونجێن.
هەرچەند XP یەکێکە لە ویندۆزە
سەرکەوتوەکانی مایکرۆسۆفت و تا ئەمڕۆ بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە ، بەڵام بەپێی هەندێک
سەرچاوە لەوانە LiveSide.net لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەیان بۆ دروست دەبێت لەگەڵ وەشانی
نوێی پرۆگرامەکانی مایکرۆسۆفت.
وەشانی نوێی Windows Media Player 12 لەگەڵ ویندۆز XP دا
ناگونجێت ، بۆیە بەکارهێنەرانی دەبێت وەشانە کۆنەکانی میدیا پلەیەر بەکاربەرن و
وەشانی نوێی Windows Media Player تەنیا لەگەڵ ویندۆز٧ دەگونجێت.
ماوەیەکی تر وەشانی نوێی
Windows Live دەوەشێنرێت کە Messenger, Mail, Movie Maker و پرۆگرامی وێنە لەخۆدەگرێت ، ئەویش بەهەمان
شێوە بەکارهێنەرانی XP لێ بێبەش دەبن و بەناچاری دەبێت وەشانی کۆنی Windows Live
بەکاربەرن.
وەشانی نوێی Internet Explorer 9 کە ئێستا لەژێر پێشخستندایە بەهەمان شێوە لە
Winmdows XP دا کارناکات ، بەڵام Microsoft Office 2010 بە پێچەوانەی پرۆگرامەکانی ترەوە لەگەڵ Windows
XP دەگونجێت ، ئەوەش لەبەرئەوەی زۆربەی کارگە و کۆمپانیاکان Windows XP
بەکاردەبەن.
سەرچاوە: کورد ئاتى گروپ