لیستی به‌شه‌كان

 

لینوکس بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان

157 جار بینراوه‌

زۆر کات ناوی لینکوس براوە وەکوو سیستەمێکی جێگرەوەی مایکرۆسۆفت ویندۆز، لە زۆر لە وڵاتە پێشکەوتووەکان (وەک ئەڵمانیا، سویسرا …هتد) گرنگی تایبەت دراوە بە سیستەمی کارپێکردنی لینوکس، بگرە زۆر لە بەڕێوابەرایەتییەکان بڕیاری کۆچکردنیان داوە بەرەو لینوکس، نەک تەنها لەبەر هەرزانی و پەستانی ئابووری خراپ، بەڵکو لەبەر ئەوەی سیستەمێکی کراوەیە و دەتوانرێت بەگوێرەی خواستی فەرمانگە و دامەزراوەکان کردە و هەڵوێستی لەگەڵدا بکرێت. بواری توێژینەوە و پەرەپێدان لە سیستەمی لینوکسدا بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان فراوانتر و کراوەترە.
کێشەی مۆڵەت و ڕێگەپێدان لە مایکرۆسۆفت ویندۆزدا سنووردارترە، خەرجی زیاتر دەوێت، جگەلەوەی گۆڕانکاری لەکڕۆکی سیستەمەکەدا بڤەیە، بگرە پێکەوەلکانی ئامێرێکی نوێی دەستکرد، لەلایەن پەیمانگایەکەوە بۆ نموونە، مۆڵەتی تایبەتی دەوێت و بێ هەمەئاهەنگی لەگەڵ مایکرۆسۆفتدا ناکرێت.
بەرامبەر ئەمانە پێشکەوتنی لینوکس لەڕووی بەکارهێنان، و وەڵامدانەوەی بۆ خواستەکانی بەکارهێنەری ئاسایی لەئاستێکدایە کە دەتوانین بیکەین بە سیستەمێکی جێگرەوەی ویندۆز، ڕووکار و کردارەکانی کە ڕۆژانە دێنە ڕێگەمان، هاوچەشنن.
تواناکانی سیستەمی لینوکس لەبواری ڕایەڵە و پاراستندا هەمیشە لەپێش مایکرۆسۆفت ویندۆزەوە بوون، بەڕادەیەک کە زۆرکات هۆکاری بڕیاردەربوون لە دەست هەڵگرتن لە ویندۆز. بۆ ئێمەی کورد لینوکس تایبەتمەندییەکی تریشی هەیە، ئەویش ڕێگەپێدانی وەرگێڕان و دەستکاریی کردنییەتی بە خواستی خۆمان، لینوکس بەکوردی، وەک بوونی ئوبونتوو – بە دیالێکتی کرمانجی سەروو، نموونەیەکی زیندووە. لینوکس بێبەرامبەر وەڵامی هەوڵەکانی کوردپەروەرانی داوەتەوە، بەوەی کە گرنگی بدات بە زمانی کوردیش، جۆرەپیتەکانی fonts یونیکورد بکات بە پاکەتێکی تایبەت و لەگەڵ دابەشکردنەکانی دێبیاندا بۆ نموونە، فۆنتی یونیکورد-وێب دابەش دەکرێت. مایکردۆسۆفت جگەلەوەی گوێی نەگرتووە لە خواستەکانی کورد، ئامادەش نییە تەختەکلیلێکی کوردی پێناس بکات یاخود پشتیوانییەک بۆ زمانی کوردی دابنێت. بەرامبەر پارەیەکی زۆر و مەرجی تایبەت ئامادەن بێنەپێش و هاوکاربن لەگەڵ کورددا، بەڵام هەر خۆیان بڕیاردەر دەبن و هەر خۆشیان خاوەنی هەموو مافێکی سیستەمەکە دەبن.
لەوانەیە پرۆژەیەکی هاوشێوەی لینکوس-بۆ ئەفەریقا، خاڵێکی دەستپێکردن بێت بۆ جەسپاندنی ئەم سیستەمە لە کوردستاندا، لەوانەیشە ڕەزامەندی بەڕێوبەرێک یان زانکۆیەک بۆ کۆچکردن بەرەو ئەم سیستەمە ببێتە وەرچەرخان و ئەوانی تریش چاوی لێبکەن.

لەم وتووێژەکراوەیەدا دەمانەوێت بپرسین:
١. سیستەمێکی خۆڕا و جێگیر دەتوانێت جێی مایکرۆسۆفت ویندۆز بگرێتەوە لە نێو بەڕێوبەرایەتیی و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا؟
٢. لینوکس و هاوشێوەکانی چارەسەری کام کێشەیە دەکەن، لەکاتێکدا لەهیچ دامەزراوەیەکدا لەهەرێمی کوردستان بایەخ بە نرخ و مۆڵەتی بەرنامە و نەرمەکاڵاکان نەدراوە؟
٣. ئایا سیستەمەکان (مایکرۆسۆفت ویندۆز، لینوکس) هێندە جیاوازن کە خەڵک نەتوانێت کۆچ بکات لە سیستەمێکەوە بۆ ئەوی تر؟
٤. ئایا کێشەی زانیین ڕێگرە لەوەی خەڵک سڵ بکەنەوە لە لینوکس، یاخود لینوکس نەناسراوە و پێویستی بەوەیە کە هەڵمەتێک بکرێت بۆ ناسینی؟
سەرچاوەى هەواڵ : kosc

- ده‌ستپێك
+ ده‌رباره‌ی وێب فۆركورد
+ مه‌كۆی وێب فۆر كورد
+ نەرمەکاڵای وێندۆز
+ وێندۆز و ئۆفیس
+ یاری وێندۆز
+ گنو/لینوکس
+ ڕه‌نگاڵه‌
+ لینكی دراوسێكانمان
+ په‌رتوكخانه‌
+ وتارو چاوپێكه‌وتن
+ په‌یوه‌ندی

سەرژمێریارى

بۆ جوانتر خوێندنەوەى وێب فۆر کورد کلیک لەسەرە ئەم وێنەیە بکە

زۆرترین بینراو
لینوکس بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان
ستایلێکى زۆر جوانى ویندۆز ٧ بۆ ویندۆز ئێکس پی
Red Hat گەشەدەکات
ویندۆز 7 (Windows 7) به‌رێوه‌یه‌
کۆنفرانسی ڤیدیۆی بە کۆمەڵ
دەتەوێت داونڵۆد بە خێرایی بکەیت ؟؟!
چەند زانیارییەك دەبارەی INTEL ،،
ئوبونتو 9.04 وه‌شێندرا
ئیخوان موسلمین رِكابه‌رى فه‌یسبووك و ویكپدیا و یوتوب ده‌كات
ئاڵۆزی بۆ XP دروست دەبێت.
 
Copyright © 2009 web4kurd  •   Design by   Web4KurD