کۆمپانیای لینوکس لە پەرەسەندنێکی بەهێزدایە بەهەموو ئاراستەکان ، داهات و خواست و
هەلی کـــــــار.
کڵاوسور Red Hat دابەشکردنێکی
لینوکسە لەگەڵ Enterprise Linux ، شەوی هەینی ئەنجامەکانی چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ ی
پێشکەشکرد تا ٢٨ /٢.
ئەنجامی ئەم ساڵی بەڕێژەی ١٨% گەشی کردووە بۆ ١٩٦ ملیۆن دۆلار بە
بەراورد لەگەڵ هەمان مـــاوەی ساڵی ڕابردوو ، بەشی ئابوونەی ئەم بڕە دەگاتە ١٦٩
ملیۆن دۆلار بەمەش بەبڕی ٢١% گەشەیکردووە.
هەلی کارکردن بەڕێژەی ٣٨% بەرزبۆتەوە بۆ
٢٨ ملیۆن دۆلار وە بڕی دەستکەوتی لەدوای پێدانی باج بەڕێژەی ٤٦% بەرزبۆتەوە بۆ ٢٣،٤
ملیۆن دۆلار.
بڕی خواست بۆ هەموو ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ بە گشتی ٧٤٨ ملیۆن دۆلار بوو ،
بەڕێژەی ١٥% بەرزبۆتەوە.
خواستی ئابوونە ٦٣٩ ملیۆن دۆلاربووە بەڕێژەی ١٨%
بەرزبۆتەوە وە خواستی هەلی کار بەڕیژەی ٢٢% بەرزبۆتەوە بۆ ١٠٠ ملیۆن دۆلار ، لەهەمان
کاتتدا ڕێژەی کاژ ١١% بەرزبۆتەوە بۆ ٨٧،٣ ملیۆن دۆلار.
بەڕێوەبەری گشتی Red Hat دەڵێت ،
باری ئابووریمان بەشێوەی گشتی زۆر پەرەی سەندووە بەتایبەتی لە ساڵێکی پڕقەیرانی
وەکو ئەم ساڵدا ، وە دەڵێت سەرکەوتوبوینە لەڕووی کەمردنەوەی بڕی خەرجی گەشتوگوزاردا
لەهەمان کاتدا سەرکەوتوبووە لەبواری وەبەرهێنان و ئامێر و فێرکردن و هەلی کاری بۆ
٣٥٠ کارمەند ڕەخساندووە بەتایبەتی لەبواری پێشەکەوتن و فرۆشتن.
«Whitehurst» پێی وایە
کۆمپانیاکەیان بە ئاراستەیەکی ڕاستدا هەنگاو دەنێت لەبواری تەکنەلۆجیای زانیاری
خزمەتکردنی بەکارهێنەرانیان.
سەرچاوەى هەواڵ: کورد ئاتی گروپ