خزمەتگوزاری پۆستی ئەلکترۆنی گــوگڵ " Gmail" باشتر دەکرێت لە ڕووی پاراستنەوە .
گوگڵ
هەفتەی ڕابردوو کردارێکی نوێی پاراستنی بۆ "Gmail" زیادکرد بەناوی "زەنگی جوگرافی" ,
واتە گەر کەسێک لە ووڵاتێکی ترەوە بچێتە ژوورەوە بۆ هەژماری "Gmail" کەت ، ئەوا
ئەوکردارە ئاگاداری خاوەنی ڕاستەقینەکەی دەکاتەوە لەو ڕووداوە. پێشتر لەبەشی
خوارەوەدا کاتی چوونەژوورەوەت بۆ ناو پۆستەکەت و چرکە ساتەکەی دەنوسرا ، بەڵام ئێستا
کرداری زەنگ ئاگادارت دەکاتەوە لە کاتی چوونەژوورەوەی گوماناوی.
گەر هاککەرێک
یاخود کەسێک لە وڵاتێکی ترەوە بچێتە ژوورەوە بۆ هەژمارەکەت ، ئەوا ئەم کردارە نوێیە
ئاگارت دەکاتەوە بە ناردنی پۆستێکی ئەلکترۆنی بۆت کە لەپۆستەکەدا لینکێکی لەخۆ
گرتووە بۆ گۆڕینی تێپەڕوشەکەت (Password) و وە زانیاری تەواوت دەربارەی ئەو کەسە بۆ
دەنێرێت وەکو ، جۆری وێبگەڕ و ئەو وڵاتەی لێی دەژی وە ئاییپی ئەدرەسەکەشت بۆ
دەنێرێت.
"Pavni Diwanji" دەربارەی ئەم کردارە لە بلاگەکەی خۆیدا نوسیویەتی ، ئەم کردارە
تەنیا تولئامرازێکی نوێیە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەران لە چوونەژوورەوەی
گۆماناوی ، کەواتە گەر بتانەوێت باشتر هەژممارەکانتان بپارێزن ئەوا گــوگڵ چـــــەند ئامۆژگاریەکی بەخاڵ نوسیوە دەبێت
ڕەچاوی بکەن.
سەرچاوەى هەواڵ: کورد ئاتی
گروپ