میگۆ پڕۆژەیەکی سەرچاوە کراوەی لینوکسە بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامێرە جیاوازەکان
هەر لە ئامێری مۆبایلەوە هەتا نێتبووک و تابلێت و تەلەفزیۆن. میگۆ لە ئەنجامی
یەکگرتنی هەردوو پڕۆژەی مۆبلینی ئینتێل و مایمۆی نۆکیا پێکهات کە وەک پڕۆژەیەکی
کراوە لەژێر دامەزراوەی لینوکس خانەخوێ دەکرێت و لەسەر هەردوو ڕەقەکاڵای X86 و ARM
کار دەکات.
میگۆ سیستەمێکی خۆڕا و سەرچاوە کراوەیە، Qt بەکاردەبات وەک framework
و ئامانجی میگۆ بوون و بەکارهێنانی تاکە سیستەمێکە لەسەر سەرجەم ئامێرە
جیاوازەکان.
مۆبلین و مایمۆ
هەردوو پڕۆژەکە کۆمەڵێک پێکهاتەی
هاوبەشیان تیادایە، بەڵام لە هەندێک خاڵیشدا جیاوازن، لەکاتێکدا مایمۆ لەسەر
پڕۆسێسەری ARM کار دەکات و مۆبلینیش لەسەر X86، باشترینی هەردوو پڕۆژەکە
هەڵدەبژێردرێن لە یەکگرتنەکەدا. هەربۆیە پتەوی مۆبلین و گونجاندن بۆ مۆبایل و
پاڵپشتی ARM و Qt لە تایبەتمەندییەکانی میگۆن.
سەرچاوەى سەرەکى : MeeGo time!
سەرچاوەى هەواڵ: ویکى چاوگ