کۆمپانیای کانۆنیکال Canonical بۆ وەشانی نوێی ئوبونتوو کە وەشانی ١٠.٤
دەبێت، ڕەنگ و شێوازی لۆگۆ و بەیداخی ئوبونتووی سەرلەنوێ دیزاین کردۆتەوە.
ڕەنگی قاوەیی و تۆنەکانی زاڵن بەسەر لۆگۆ و شێوازەکەدا، کە پێشتر تۆختر بوو،
هاوکات نووسینی وشەی ئوبونتوو بە جۆرەپیتێکی font ترە و باریکتر بۆتەوە. بەم شێوازە
نوێیە و وێبگە نوێکراوەیە ئوبونتوو دەیەوێت هەنگاوی نوێ و گوڕی نوێ بدات بە
ئارەزوومەندانی خۆی و برەو بدات بە باشکردنی شێوازی پەرەپێدانی ئەم سیستەمە
سەرچاوەکراوەیە.
شایەنی ناوبردنی کە Mark Shuttleworth و تیمەکەی لەپشت ئەم دیزاینە
نوێیەوەن و ناوی light ـیان داوە بەم قاڵبە نوێیە.
سەرچاوەی هەواڵ : kosc