GIMP کورتکراوەى General Image Manipulation Program یەکێکە لە پڕۆگرامە سەرکەوتووەکان بەکاردێت بۆ
دەستکاریکردنى وێنە بەکارێت هەروەها پڕۆگرامى GIMP ئەتوانى چەند وێنەێک دروست بکات بە
فۆرماتى Gif ،هەروەها بۆ دروستکردنى پەڕەى وێب،زۆر کارى تر،ئەم پڕۆگرامە خۆڕاییە وە
سەرچاوەى کراوەیە لە ژێر مافى GNUـدایە،بە زمانى C نوسراوە تا ئێستا چەند وەشانێکى لێ
دەرچووە،هەمیشە هەوڵى باشترکردنى ئەدەرێت،
سەرەتایی دروستبوونى ئەم نەرمەکاڵایە
دەگرێتەوە بۆ پڕۆژەى دوو خوێندکار Spencer Kimball لەگەڵ Peter Mattis لە زانکۆى Berkeley لە
کالیفۆرنیا لە ساڵى ١٩٩٥،لە دواى سالێک لە January 1996 یەکەم وەشانى GIMP 0.54 دەرچوو،دواتر
لە ساڵى ١٩٩٧ بوو بە بەشێک لە سەرچاوەى کراوە،بەکارهێنەرێکى زۆرى هەیە لە هەموو
جیهان،بەڵام زۆرێک لە بەکارهێنەرى کورد ئاشنا نیین بەم نەرمەکاڵایە،نەرمەکاڵای
فۆتۆشۆپ بەکاردەهێنن کە ئەویش لەوانەیە هەندێک کێشەى بۆ دروست بێت لەبەر ئەوەى ئەم
نەرمەکاڵایە خۆڕا نییە،دەبێت بیکڕیت ئینجا بەکاربهێنیت،ئەم نەرمەکاڵایە هەموو
کارەکانى فۆتۆشۆپ دەکات بە زیادەوە،ئەم نەرمەکاڵایە ئێستا بۆ زۆربەى سیستەمى
کارپێکردن هەیە،ئێستا وەشانى ٢.٦ ئامادەیە بۆ گراتن،
داگرتنى وەشانى ٢.٦ بۆ
بەکارهێنەرى ویندۆز،
بۆ ئەو کەسانى بەکارهێنەرى لینوکس ـن،خۆى بە بنەڕەت
دادەمەزرێت،ئەگەر نەبوو ئەتوانن دایمەزرێنن،لەوانەیە لە وەشانى داهاتووى سیستەمى
کارپێکردنى ئوبونتو ١٠.٤ ئەم نەرمەکاڵایە بە بنەڕەت لەگەڵى نەبێت!
بۆ بەکارهێنەرى
ئوبونتو لەگەڵ دێبیان،بڕۆ بۆ تێرمیناڵ،
apt-get install gimp
بۆ
بەکارهێنەرى openSUSE،
yast -i gimp or zypper in gimp
بۆ بەکارهێنەرى Fedora،
yum install gimp
ئەوە هەندێک
وێنەى بەرنامەکەیە
هەندێک زانیارى زۆر بە سود بۆ بەکارهێنەرى نەرمەکاڵاى
گیمپ،
هەندێک زانیارى لە سەرەتاوە تا کۆتایی
بەسەرهێڵ،
هەندێک وانەى زۆر بەسود،زۆر بە
جوانى ڕوونکراوەتەوە،
هەندێک کتێب دەبارەى
نەرمەکاڵاى گیمپ
سەرچاوە : پي سي كورد