لەوەشانی چاوەڕوانکراوی مانگ ٤ داهاتوودا، کە ١٠.٠٤ دەبێت لەژێر ناوی لوسید لاینکس
Lucid Lynx، ئامێری گەڕانی یاهوو Yahoo دەبێتە پێوانەیی لە وێبگەڕی فایەرفۆکس FireFox دا، و
جێگای گووگل Google دەگرێت. هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە دەگەڕێتەوە بۆ رەزامەندی یاهوو
لەپێدانی پشکێک بە کانۆنیکال Canonical کە بەڕێوبەرایەتی ئوبونتوو و پەرەپێدانی
دەکات،ئەم پشکەی یاهوو بۆ پشتیوانی کردنە لە بەردەوامبوونی دەرچوونی وەشانی نوێی
ئوبونتوو.
بەکارهێنەرانی فایەرفۆکس وا ڕاهاتوون کە یەکەم لاپەڕە پاش دامەزراندنی
ئامێری گەڕانی گووگل-کرۆم وەک پەرەی سەرەتا بێتە پێش چاویان، کە لەمەودوا
لەوەشانەکانی لینوکس ئوبونتوودا دەبێتە یاهوو، گومانی تیا نییە بەکارهێنەر پاش ئەوە
ئازادە لە گۆڕین و دەستکاری کردنی ڕێکخستنەکانی فایەرفۆکس بەگوێرەی ئارەزووی
خۆی.
زۆرتر
سەرچاوە : کوردئاتى گرووپ